2009/7/26 4:31, نووسینی: دەرگەزێنی چینی:
دیاری نه‌کراو
2009/2/15 9:31, نووسینی: دەرگەزێنی چینی:
دیاری نه‌کراو

بۆداگرتنی توڵباری رادیۆی ڕۆژئاڤای کوردستان
کلیکی ئێره بکه ،،،
2009/2/10 8:52, نووسینی: دەرگەزێنی چینی:
دیاری نه‌کراو
2009/2/6 1:29, نووسینی: دەرگەزێنی چینی:
دیاری نه‌کراو

ڕادیۆی ڕۆژئاڤای کوردستان، 24 کاتژمێر،7 ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌کات،
کلیکی ئێره بکه بۆ گوێ گرتن له ڕادیۆ،،
2008/3/20 2:40, نووسینی: دەرگەزێنی چینی:
دیاری نه‌کراو
2007/9/19 12:41, نووسینی: دەرگەزێنی چینی:
دیاری نه‌کراو
2007/9/13 12:41, نووسینی: دەرگەزێنی چینی:
دیاری نه‌کراو
خه‌بات له‌پێناو وڵاتێکی ئازاد و دێمۆکرات و سه‌ربه‌خۆ
2007/6/18 1:08, نووسینی: دەرگەزێنی چینی:
دیاری نه‌کراو
"پێناسه و ئامانج" کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، مانگی گۆڵانی ساڵی 1985 له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و زانای نیشتمانپه‌روه‌ری کورد، له‌وانه پرۆفیسۆر دوکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز، دوکتۆر جه‌واد مه‌لا، ژنه‌راڵ عه‌زیز عه‌قراوی، هه‌ندازیار بروسک ئیبراهیم، پرۆفیسۆر دوکتۆر موزه‌فه‌ر په‌رتۆما، شێخ له‌تیف مه‌ریوانی و چه‌ندین نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان، له‌شاری له‌نده‌ن له به‌ریتانیا دامه‌زرا.کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، به‌هه‌وڵی بێوچانی سه‌رکرده‌یه‌تی و، کادر و ئه‌ندامه‌کانی، توانیویه‌تی خزمه‌تی زۆر به پێشخستنی بیروباوه‌ڕ و ئامانجه‌کانی له‌مێژینه‌ی کورد، له‌پێناو گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و رزگاریی ئه‌کجاریی بکات. کۆنگره، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسی، وه‌ک ئۆرگانێکی به‌رپرسیار له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد ناسراوه و، گه‌لێک جار له کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسی وڵاتانی ئوروپا و ئه‌مریکادا بانگهێشت کراوه و ده‌کرێت. به‌ده‌یان دیپلۆمات و که‌سایه‌تیی ئوروپایی و ئه‌مریکایی، له‌رێگه‌ی کۆنگره‌وه بوونه‌ته دۆستی گه‌لی کورد و، له کۆبوونه‌وه و کۆنگره‌کانی - کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستاندا به‌شداری ده‌که‌ن و، پشتگیری له کێشه‌ی کورد ده‌که‌ن. میدیای کۆنگره له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردوودا پێشکه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه. جگه له گۆڤاری "کۆنگره" و، بلاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین په‌رتۆکی زانستی، سه‌باره‌ت به کورد و لایه‌نه‌کانی پێوه‌ندیدار به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه، هه‌روه‌ها چوار سایتی کۆنگره، به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دانراون. ساڵی 2005ی زاینی، رادیۆ ده‌نگی رۆژاڤای کوردستان له‌سه‌ر سه‌ته‌لایت دانرا، که 24 سه‌عات کارده‌کا و، له رۆژهه‌لاتی ناڤین و له ئوروپا بڵاوده‌بێته‌وه.کۆنگره به‌رده‌وام بۆ به‌ره‌سمی ناساندنی کێشه‌ی کورد و، "بوون به ده‌وله‌ت" خه‌بات ده‌کات. له کۆنگره‌ی پێنجه‌می – کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان که رێکه‌وتی 30/7/2005 له له‌نده‌ن گیرا، پێشنیازی دامه‌زراندنی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان لقی رۆژهه‌ڵات، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆی کوردستان له تاراوگه، به‌تێکڕای ده‌نگ په‌سندکرا. سه‌رۆکایه‌تی و هاوبیران له کۆمیته‌ی کاروباری پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی کۆنگره، له پێوه‌ندی و چاوپێکه‌وتنی به‌رده‌وامدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریکردنی ولاتانی دێمۆکرات و ئازاد، تا له‌کاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، پشتیوانیی خۆیان له پڕۆژه‌که ده‌رببڕن. له ئالی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، گه‌لێک رێکخراوه‌ی رامیاری و ناڕامیاری و پیشه‌یی و ئاینی، به‌ره‌سمی، به‌ئاشکرا، یان نائاشکرا، بوونه‌ته ئه‌ندام له‌کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان. رێکخستنی نه‌ته‌وه‌یی و جه‌ماوه‌ریی له‌نێوخۆی وڵات به‌راده‌یه‌کی باش و به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه و، به سه‌دان کوردی وڵاتپارێز، له‌نێو شانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و کۆمیته‌کانی کۆنگره له‌نێوخۆی وڵات‌دا رێکخراون. خه‌بات و تێکۆشینی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، تا رزگارکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کۆیله‌تی و بنده‌ستی و، گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، درێژه‌ی ده‌بێت!